بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دەزگای مین ئەنجومەنی كارگێڕی كۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)-ئەمرۆ20ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی2021 بەسەرۆكایەتی بەرێز جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و ئامادەبوونی سەرجەم بەرێوەبەرەگشتیەكان و ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێڕی كۆبوونەوی ژمارە(1)ی ساڵی 2021 ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكە دا تیشك خرایە سەر كاراكردنەوەی تیمەكانی مینلابەری لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیەگشتیەكانی سنوری پارێزگاكان بۆ چۆنیەتی پاككردنەوەی شوێنە لە پێشینەكان بۆ دووربوونی ڕوداوە نەخوازراوەكان.
لەتەوەرەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازاتەكانی مافی شەهید و كەمئەندامان كرا،هەروەها بەردەوامی كاروچالاكیەكان بە شێوەیەكی سەركەوتووانە و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەكان بۆ پاراستنی مافی پیشەوەرانی مین و تەقەمەنی.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەندین بابەتی تەكنیكی و كارگێری خرایە بەرباس لەگەڵ بەهێز كردنی پەیوەندی لە گەل بەغداد لە رێگای بوونی یاداشتی لیكتێگەیشتنی نێوان هەردوولا.