دەزگای گشتی كاروباری مین بەردەوامە لەبەهاناوە چوونی داواكاری هاوڵاتیان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- تیمەكانی مینلابەری و تیمی تەقاندنەوە و لەناوبردن رۆژانە بەردەوامن لە پوچەڵكردنەوەو لە نابردنی ئەو مین و تەقەمەنیانەی كە دەبنە مەترسی لەسەر رێگای هاوڵاتیان، لە سنوری پارێزگای هەلێریش بە دەیان جۆر مین و تەقەمەنی دوای ئاگادار كردنەوەی دەزگای مین لەلایەن هاوڵاتیانەوە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە،بۆ ئەو مەبەستە لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر مینێك، لەجۆری (V69) كەمەترسی بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو،لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان(EOD)لە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/هەولێر لەناوبرا هەر لە قەزای مێرگەسۆر دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانی گوندی لێڕێی ناحیەی شێروان مەزن سەر بە قەزای مێرگەسۆر ئاگاداركراینەوە،كەوا مینێك، لەجۆری (VS50) مەترسی بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو توانرا پوچەڵبكرێتەوە مەترسیەكەی نەمێنێت.
لە قەزای سۆرانیش لەسەر فەرمانی بەرێز جەمال جەلال بەرێوەبەری گشتی لە ڕێگای سەرەكی نێوان گوندی سیتكان وە چیای سەرتیز سەربە قەزای سۆران سێ مین لەجۆرەكانی(1 ) (V69)لەگەڵ دوو( 2)(VS50) كەمەترسیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو،چارەسەریان بۆكراو لەناوبران.
لە سنوری قەزای رواندزیش دوو مین لەجۆری(V69)و(VS50) لەسەر ڕێگای هاوڵاتیان لەنزیك روباری كاولۆكان سەربە قەزای رواندز. كەمەترسیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو توانرا لە ناوببرێت.
لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانیش دوای ئەوەی لەلایەن بنكەی ئاسایشی حاجی ئۆمەران ئاگاداركراینەوە كەوا لە گوندی شیوە ڕەش.بە هەبونی مینێك، لەجۆری (V69) بەهەمان شێوە مەترسی لەسەر ڕێگای هاوڵاتیان .دروست كردبوو دەست بەجێ لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان(EOD)لە.بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/هەولێر،لەناوبراوچارەسەری بۆكرا..
جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتی كاروباری مین راستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە سەرجەم كاروبارەكانی مین و تەقەمەنی لەكوردستان ڕادەپەڕێنێت ، بۆیە داواكارە لە هاوڵاتیان نزیكی ناوچە مەترسیدارەكان نەكەون، لەئەگەری هەبوونی هەر جۆرە مین و تەقەمەنیەك دەستكاری نەكەن و دەزگای مین و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوەی بەدووربن لە ڕوداوی نەخوازراو.