Skip to the content

دەزگای گشتی كاروباری مین سێ كێڵگە مین دوای پاككردنەوەی رادەستی خاوەنەكانیان دەكاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- لیژنەی ڕادەستكردنەوەی زەوی پاككراوە لەمین و تەقەمەنی لە هەریەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ سلێمانی و دهۆك و نوێنەری ڕێكخراوی (MAG) سێ كێلگە مین كە یەكێكیان لە پارێزگای سلێمانی و لە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای چوارتا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیە و خاوەنی زەوییەكە لە دوای سەلامەتی لە بەكارهێنانی لە مەراسیمێكی شایستەدا لە ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی چوارتا ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە، زەوییە پاككراوەكە لەگوندی شێخەڵمارێنە و بە ڕووبەری (١٥٠٠)م2 یە و بڕی(٣١٣٩) تەقەمەنی جۆراو جۆری تێدا دۆزراوەتە و لە لایەن ڕێكخراوی ئێم ئەی جی لە ژێر رێنمایی دەزگای گشتی كاورباری مین كاری پاكسازی وپاككردنەوەی بۆ ئەنجامدراوە لە ئێستادا دەتواندرێت بۆ كاری كشتوكاڵی و ئاژەڵداری بەكار بهێندرێت .

لە سنوری پارێزگای دهۆكیش دوو كێڵگە مین دوای پاككردنەوەیان رادەستی خاوەنەكانیان كرایەوە لە درێژەی كارو چالاكیەكانی دا دەزگای گشتی كاروباری مین بە هاوكاری رێكخراوی نێودەوڵەتی (MAG) لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ دهۆك هەڵسا بە رادەستكردنەوەی زەویەكی پاككراوە لە مین و تەقەمەنی لە (گرێ بزمارا) كە كەوتۆتە گوندی كەبەرتول لە ناحیەی فایدە دوای پاككردنەوەی رادەستی شارەوانی ناحیەكە كرا، هەروەها لە كێڵگە مینی (گرێ نوكا)لە گوندێ سیركوتكی لە ناحیە باتیفا دوای پاكردنەوەی رادەستی خاوەنەكانیان كرایەوە

جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتی كاروباری مین لە رێگەی تیمەكانی مین لابەری و رێكخراوەكانی بواری مین رۆژانە بەردەوامە لە پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان بە مین و تەقەمەنی دوای پاككردنەوەشی رادەستی خاوەنەكانیان دەكاتەوە بۆ دووبارە بەكار هێنانەوەی بۆ كاری كشتوكاڵی و ئاژەڵداری و نیشتەجێبوون.