جێگری سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین دەست بەكار دەبێت
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دەزگای مین، لە مەراسیمێكدا نیازی خالید وەك جێگری سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین دەست بەكاربوو.
لە مەراسیمەكەدا سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین هیوای سەركەوتنی بۆ جێگری سەرۆكی دەزگا دەربڕی و رایگەیاند "كورسیی، بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵك و جەماوەری كوردستانە، بەدڵنیاییەوە ئەو ئەركەش لەلایەن جێگری سەرۆكی دەزگا بە سەركەوتووانە بەڕێوە دەبرێت، چونكە نیازی خالید ئەزموونی دەیان ساڵەی لەگەڵ كاری كارگێڕی و كاروباری میندا هەیە".
لای خۆشیەوە جێگری سەرۆكی دەزگا، سوپاسی هەریەك لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران كرد بە پێدانی ئەو متمانەیە، و گوتی" بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك دەتوانین بەرنامەی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێشەوە ببەین تا هاوڵاتیانمان زیاتر بەدووربن لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی"