دەزگای گشتی كاروباری مین و رێكخراوی هاماپی فەڕەنسی پەرە بە هەماهەنگی نێوانیان دەدەن
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) ڕۆژی 2/6/2021 جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە شاری هەولێر پێشوازی لە فەرانسوا راپەرس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی(HAMAP) فەڕەنسی و شاندی یاوەری كرد.
لە دانیشتنی نێوانیاندا باس لە چۆنیەتی ئاڵوگۆڕكردنی داتا و زانیاری لە نێوان هەردوولا كرا له پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان و دووركەوتنەوەیان لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی و نزیك نەبوونەوە لە ناوچە مەترسیدارەكان.
لە تەوەرێكی تردا لەلایەن رێكخراوی هاماپ جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و وەرگرتنی فەندی نێودەوڵەتی بۆ زیاتر هاوكاری و پاڵپشتیكردنی بەرنامەی كاروباری مین لە ههرێمی كوردستان كرایەوە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی زیاتری بەرنامەی مین لە كوردستان