لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لەسەرانسەری كوردستان بەردەوامی هەیە
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگای گشتی كاروباری مین رۆژانە لە رێگەی تیمەكانیەوە لە هەر شوێنێك مین و تەقەمەنی هەبێت یان لەرێگەی هاوڵاتیانەوە ئاگادار بكرێتەوە دەست بەجێ تیمی هەڵگرتنەوە و تەقاندنەوە هەوڵی پوچەڵكردنەوە و نەهێشتنی مەترسیەكەی دەدات بۆ ئەومەبەستە لەسەنتەری قەزای چۆمان وگوندی ناوندە و گوندی ئێنێ سەربەقەزای چۆمان زیاتر لە (34) مین و(2)(UXO) كەمەترسیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو دەست بەجێ لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/هەولێرچارەسەری پێوستیان بۆكراو لەناوبران
هەر لە گوندی ناوەندەی سەربە قەزای چۆمان دوای ئەوەی جوتیارێك زەویەكەی دەكێڵێت بەمەبەستی كشتوكاڵ كردن زیاتر لە (77) مین لەجۆری type72 دژەكەس لەزەویەكە بەدەر دەكەون دوای ئاگادار كردنەوەی دەزگای مین دەست بەجێ زەویەكە پاككرایەوەو مین و تەقەمەنیەكە هەڵگیرانەوە.
هەروەها لەگوندی دەربەندی سەربە قەزای چۆمان مینێكی ترسناك
لەجۆری( V69).لەنزیك روبارو ڕێگای هاوڵاتی كە مەترسی دروستكردبوو دەست بەجێ پوچەڵكرایەوە، لەلایەكی ترەوە لەدەڤەری برادۆست دوای ئەوەی لایەنی هاوڵاتیان ئاگاداركراینەوە،بەهەبوونی (4)پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی،لەشوێنكی گەشتیاری.دەست بەجێ لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكان.لەكەمترین ماوەدا چارەسەری پێویستیان بۆكرا،
لەگوندی خوماریە و شیوان لە قەزای سۆرانیش( 4) پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی (3)مین و یەك كوللە تۆپ،روباری ناوچەكە كە شوێنێكی گەشتیاریە هاوڵاتیان ڕوی تێدەكەن بەمەبەستی گەشتكردن سەرجەم تەقەمەنیەكان لەناوبران و مەترسیەكەیان نەما.
هەر لە سنوری پارێزگای هەولێر و لە ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندەكانی ئێنێ و مژدەینان سەربەقەزای چۆمان زیاتر لە ( 33 ) مین و پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی چارەسەركران.لە نێویاندا (14) مینی دژەكەس و مینێكی( 1) دژەتانك و(18 )پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی جۆراو جۆر كەمەترسیان بۆ هاوڵاتیان دروست كردبوو لەناوبران هەروەها لەگوندی ئامۆكانی ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوە ش ( 3 ) پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی لەناوبران
لە سنوری پارێزگای دهۆك كە روبەرێكی فراوانی پیسبووە بە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی چەندین مین و تەقەمەنی لە گوندی ( ئێمینكێ )
سەر بە ناحیەی( زاویتە ) لەلایەن تیمەكانی لەناوبردنی تەقەمەنی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی مین/ دهۆك لەناوبران و زەویەكە پاككرایەوە، هەروەها
لە(گوندێ هرورێ) سەر بە ناحیەی (كانی ماسێ) ژمارەیەكی زۆر( گولە توپێن 175ملیم) هاتنە لەناوبردن
لە سنوری ئیدارەی گەرمیان بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ گەرمیان (61) شەست و یەك پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆر لە لایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیی چارەسەر كران و بۆ شوێنی سەلامەت گوازرانەوە.
ئەو تەقەمەنییانە كە پاشماوەی جەنگ هەشت ساڵەی عێراق و ئێران بوون لە چەند شوێنێكی شاری كفری و گوندی مەحمود قەجەر لە ناحیەی قۆرەتوو و بە هاوكاریی دانیشتوانی گوندەكە دۆزرانەوە و گواسترانەوە.