دەزگای گشتی كاروباری مین یادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە بەرز رادەگرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 دەزگای گشتی كاروباری مین بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگا و بەرێوەبەرەگشتیەكان و فەرمانبەران و كارمەندانی یادی33ساڵەی كارەساتی هەڵەبجە بەرز رادەگرن بەوەستانیان لەبەردەم بینای سەرەكی دەزگای گشتی كاروباری مین وەك رێزگرتنێك لەو ژمارە قوربانیە زۆرەی گەلی كوردستان لەو رۆژە دا.
جێگەی ئاماژەیە 16\3\1988 رژێمی دیكتاتۆری عێراق شاری هەڵەبجەی بە چەكی قەدەغەكراوی كیمیای بۆمبارانكردو زیاتر لە 5000هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.