سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەڕێوەبەری رێكخراوی (ITF) سلۆڤینی دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٣/٢٨ جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە ئۆفیسی سەرەكی دەزگای مین لە شاری هەولێر، پێشوازی لە خاتوو (كاترینە) بەڕێوەبەری رێكخراوی (ITF) سلۆڤینی تایبەت بە كاروباری مین لە عێراق كرد. لە دانیشتنەكەدا باس لە رەشنووسی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان دەزگای گشتی كاروباری مین و رێكخراوی ناوبراو كرا بۆ چۆنییەتی كاركردن و هەماهەنگی نێوانیان و كاری داهاتوو بە ئامانجی پاككردنەوەی خاك و هۆشیاركردنەوەی خەڵكی كوردستان لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی و بەرەوپێشبردنی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان.