سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی (2721) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم گەلی كوردستان بەگشتی و پیشەوەرانی مین و كارمەندانی دەزگای گشتی كاروباری مین بەتایبەت دەكەین، هیواخوازین هەموو ساڵ و هەموو كاتێكتان شادی و خۆشی و سەیران بێت.
ئومێد دەكەین ساڵی نوێی كوردی ساڵی زاڵبوونی مرۆڤایەتی بێت بەسەر پەتای كۆرۆنا و هێنانی خۆشی و شادی بێت بۆ گەلی كوردستان. هیوادارین ساڵی نوێ بكەینە هەوێنی سەقامگیری و لێبووردەیی لەپێناو گەیشتن بە مافە رەواكانی نەتەوەكەمان، هەروەها ناكۆكییەكان وەلابنێین و ئاشتەوای سیاسی و كۆمەڵایەتی باڵ بكێشێت بەسەر نیشتمانمان. دووبارە جەژنتان پیرۆز و لە شادی و كامەرانیدا بن.
جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین