بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە پارێزگاى دهۆك بەڕێوەبەرێکى نوێى بۆ دانرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشهممه ڕێکەوتى ٢٦/٥/٢٠٢١ى زایینى، پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان، ژمارە (١٦٢٦) بە ئامادەبوونی جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و نوێنەری پارێزگاری دهۆك، شیلان سامر عهبدوڵا وەك بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە پارێزگاى دهۆك دەست بەكار بوو.
سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی بەڕێوەبەرە نوێەکەی دەزگاى مینی دهۆك، دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی دەزگای مینی ئاراستەی بەرێوەبەرانی پیێشووی بەڕێوەبەرایەتییەکە كرد و هیوای خواست بەڕێوەبەری نوێ لە ئاست چاوەڕوانییهكاندا بێت و بتوانێت خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش بە سنووری پارێزگاكەی بكات.
لای خۆشیهوه شیلان سامر سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی ههرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی دەزگای گشتی كاروباری مینی كرد بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشی و شێلگیرى خۆى لەسەر خزمەتكردنی زیاتری سنووری پارێزگاكەی نیشان دا.