دەزگای گشتیی كاروباری مین و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ماگ(MAG)، پلان بۆ پەرەپێدانی تواناكانی نێوانیان دادەنێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 13ی ئەیلوولی ٢٠٢١، جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای مین بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆكی دەزگا و گشت بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دەزگای مین، بەشدارییان لە وۆرك شۆپێك كرد كە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی ئامۆژگاریی مین لە عێراق ئامادە كرابوو.
ئامانج لە وۆرك شۆپەكە چۆنیەتی هاوكاریكردن و پاڵپشتیكردنی دەزگای گشتیی كاروباری مین بوو لە پڕۆسەی پاكسازی مین و بەرنامەی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی خێراتركردنی پڕۆسەی پاكسازی مین و بەرزكردنەوەی تواناكانی كارمەندان لە ڕێگەی كردنەوەی ڕاهێنانی هەمەجۆر و چالاكییە هاوبەشەكانی دڵنیایی جۆری(QA) لە ڕێگەی ڕاِوێژكارە نێودهوڵەتیەكان كە لەلایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ماگ بانگهێشت دەكرێن بۆ گوتنەوەی ڕاهێنانەكان.