سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازیی لە وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان كرد
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 6ی ئەیلولی ٢٠٢١، جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای مین بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆكی دەزگا و بەڕێوەبەره گشتییهكان، پێشوازیان لە ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەڕلەمان و وەفدی هاوڕێی كرد.
جێگەی ئاماژە پێدانە هەنگاوەكانی پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی پیشەوەرانی مین لەلایەن دەزگای گشتیی كاروباری مین پێشكەش كراوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە گفتوگۆی بەردەوام دایە و لە ئێستادا ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ پەسندكردن و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمانی كوردستان بۆ خوێندنەوە و دەنگدان لەسەری لەلایەن پەڕلەمانی كوردستانەوە.