سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە وەزیری ژینگەی عێراقی فیدڕاڵ دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای مین بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆكی دەزگا و ستافی دەزگای مین، پێشوازیان لە وەفدێکی هاوبەشی وەزارەتی ژینگەی عێراق بە سەرۆکایەتی جاسم عبدالعزیز وەزیری ژینگە و زافر محمود بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی مینی بەغداد و شەرمیلە ئەمیناس بەرپرسی پرۆژەکانی(UNMAS) لە عێراق و وەفدی هاوڕێی کرد.
لەسەردانەکەدا هاوکاری هەماهەنگی و یاداشتی لێکتێگەیشتن خاڵی سەرەکی بوو لە نێوان دزگای مین و فەرمانگەی مینی بەغداد، دواتر باس لە ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانسی وڵاتانی کۆمەک بەخش کرا کە بڕیار وایە مانگی١١ی ٢٠٢١ لە شاری بەغدا ببەسترێت.