سەرۆکایەتی دەزگای مین بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ بە دەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتەکانی پیشەوەرانی مین
"هەنگاوی جددی و بەردەوامی سەرۆکایەتی دەزگای مین بۆ بە دەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتەکانی پیشەوەرانی مین بەردەوامە"
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ڕێکەوتی٦/نیسانی ٢٠٢٢ی زاینی جەبار مستەفا ڕەسووڵ سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە یاوەریی نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگا و سەلام محمد بەڕێوەبەری گشتی دیوان و عەلی میران بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری سەردانی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان کرد،
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین، پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی شێوازی كاره‌كانی ده‌زگای گشتی کاروباری مین و ئه‌رك و دڵسۆزیی كارمه‌ندانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و تێكڕای ستافی ده‌زگاكه خسته ڕوو، هاوكات چه‌ندین كێشه و گرفتی ته‌كنیكی و كارگێڕی په‌یوه‌ست به ڕاژه‌ی كارمه‌ندانی ده‌زگای مینی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕوون كرده‌وه، بیرۆكه‌ی پێشنیازه یاسایه‌كیش كه پێشووتر به‌هه‌مان ناوهڕۆك ئاراسته‌ی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی كرابوو، پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.

لای خۆشیه‌وه د.ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،وێڕای به‌رزنرخاندن و ده‌ربڕینی پێزانینى خۆی بۆ ئازایه‌تی و له‌خۆبردوویی كارمه‌ندانی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و پشتیوانیكردنی له داواكارییه‌كانیان، ده‌ستخۆشیی لێ‌كردن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه فراوانانه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان له مین كه له ڕابردوودا ئه‌نجامیان داون و ڕاشیگه‌یاند: "پێشتر هه‌مان ئه‌م پێشنیازه یاسایه كه باسی ماف و ئیمتیازاتی شه‌هید، كه‌مئه‌ندام و خانه‌نشینی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ده‌زگای مین ده‌كات، ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه، ئێمە هەوڵدەدەین کاری لەسەر بکەین بۆ ئەوەی ئەو چینەی کۆمەڵگاکەمان بێبەش نەبێت لە مافەکانیان.