لە قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لەناوبردران
ەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ئەنجامی کاری بەردەوامی تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنوری قەزای کۆیە، بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە کێلگە مینی (رەبیەی سابیر) لە گوندی سوسێ لە ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای کۆیە، زیاتر لە (۳٠)مینی دژە کەسی لە جۆری VAR40 و V69 دوایی دۆزینەوەیان پوچەڵکرانەوەو لە ناوبردران.
گوندی سوسێ لە سنوری قەزای کۆیە یەکێکە لە ناوچە مەترسیدارەکان کە بە شێوەیەکی بەرفراوان رووبەرەکەی بە مین پیسکراوە و لە رابردوودا چەندین کەس بەو هۆیەوە بونەتە قوربانی.
لە ئیستادا هەوڵەکان چڕترکراونەتەوە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و پاشماوە جەنگییەکان و تیمەکانی مینلابەری ڕۆژانە بەردەوام لە کاردان بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچەیەی کە بە مین داپۆشراوە.