کۆنفڕانسی وڵاتانی کۆمەکبەخش بەڕێوە چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ١٧/شوباتی٢٠٢٢ لەژێر چاودێری جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و دکتۆر جاسم وەزیری ژینگەی عێراق لە شاری بەغداد کۆنفڕانسی وڵاتانی کۆمەکبەخش بەڕێوە چوو.
لە کۆنفڕانسەکەدا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تیشکى خستە سەر مێژووى قۆناغەکانى پیسكردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان به مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی.
دواتر سەرۆکى دەزگا گوتی هه‌رێمی كوردستان به چاوی پڕ له ئومێده‌وه دهڕوانێتە هاوكاری و پاڵپشتى دارایی و كۆمه‌كی مرۆیی باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشی به‌شداربووی ئه‌م كۆنفرانسه، بۆ ڕزگاركردنی خاك و گه‌لى کوردستان له كاره‌ساتی مرۆیی مین و پاشماوه‌كانی، هەروەها بەستنى کۆنفرانسەکەى به كارێكی زۆر گرنگ و مرۆیی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دانا، به تایبه‌ت كه ئێستا له هه‌موو كات زیاتر هەرێمى کوردستان پێویستى به كۆمه‌ك و باربوو (فەند) ی دارایی هه‌یه، لە وتەکەیدا سەرۆکى دەزگاى مین تەرکیزى خستە سەر گرنگیى دابینکردنى فەند بۆ کێڵگە مینەکانى هەرێمى کوردستان چونکە زۆرێک لەو کێڵگە مینانە زۆر نزیکن لە دانیشتووان و دەبنە هۆى هەڕەشەى ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانى دانیشتووانى ناوچەکە بە تایبەتى ژن و منداڵ.

له كۆتاییدا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین سوپاسی ئاماده‌بووانی کۆنفڕانسەکەی له باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوانه کرد كه تاوه‌كو ئێستا هاوکار و بەشداربوون وه‌ك كارێكی مرۆیی له چاڵاكی مینلابه‌ری له هه‌رێمی كوردستان .
لە کۆنفرانسەکە پریزێنتەیشنێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى کاروبارى هونەرى پێشکەش کرا کە بریتى بوو لە پێداویستییە لەپێشینەییەکانى دەزگا و هەروەها چەندان پڕۆژە ئامادەکراوە و پێشکەش بە وڵاتانى کۆمەکبەخش دەکرێت بە مەبەستى دابینکردنى فەند بۆیان.
کۆنفڕانسەکە لەلایەن دەزگاى گشتى کاروبارى مین و بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى مین (DMA)بەغداد و بە پاڵپشتی دارایی فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مین (UNMAS)ساز کرابوو.