سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی١٠/کانونی دووەمی ٢٠٢٢ جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ئامادەبوونی نیازی خالید، جێگری سەرۆکی دەزگا و عوبێد ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەکنیکی، پێشوازیی لە ئۆليڤيێ ديکوتينيێ, کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا کرا، بەتایبەت لە بواری بەرەوپێشبردنی بەرنامەی مین لە هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیەکان، کە مەترسییەکی بەردەوامن لەسەر گیانی هاووڵاتیان،هەروەها لە تەوەرێکی دیکەدا تیشک خرایە سەر سێکتەرە جیاوازەکانی بواری کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان