چوار کێڵگەی بە مینڕێژکراو پاک دەکرێنەوە
![](/media/13570/295932359_424539676385182_5237377797209843435_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133033848260000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (۵) تیمی مینلابەری سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێری دەستنیشان کرد بۆ کارکردن و دەستکردن بە کاری پاکسازی لە (٤) زەوی بە مین داچێندرا و کە لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەی مەترسیداربوون و چەندین قوربانی بەهۆی مینەوە لەو ناوچانە کەوتۆتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە پڕۆسەی پاکسازیی کێڵگە مینەکان لە سنووری قەزاکانی (سۆران ، چۆمان ، مێرگەسۆر و کۆیە)، بەڕێوە دەچێت و پلان وایە تا کۆتایی ئەم ساڵ ڕووبەری زیاتر لە ١٢٥٠٠٠ سەد و بیست و پێنج هەزار مەتر دووجا، زەوی لە مین و پاشماوەی جەنگی لەو دەڤەرانە پاک بکرێتەوە و دووبارە بۆ ژیانکردن تیایدا بەکاربهێندرێتەوە.