لە سنووری هەولێر و سلێمانی دەیان مین و پارچە تەقەمەنی لەناو بران
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە درێژەی کاروچالاکییەکانی،لە ڕێگەى تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییە نەتەقاوەکان (EOD)ى بەرێوەبەڕایەتیی گشتیی کاروباری مین/هەولێر، ژمارەیەک مین و تەقەمەنیی سەردەمى شەڕیان لە دەڤەری باڵەکایەتی لە ناوبرد.
کوێستانەکانی گوندی ناوەندە لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان، ئەو شوێنە بوو کە تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنییە نەتەقاوەکان (۱۳) مینی دژە کەسی لە جۆری ڤالمارا (v69) و (۳)، پارچە تەقەمەنی جەنگییان تێیدا هەڵگرتەوە.
لە لایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ڕێگەی تیمی تەقاندنەوە ( EOD ) و بە چاودێری تیمەکانی دڵنیایی جۆری، لە کێڵگە مینی چەوتە B لە شاخی گۆیژە، ٧ مینی جۆری TYPE 72 و ڕۆشنکەرەوەیەکی VST کە لە ئەنجامی پاکسازیکردنى ئەو کێڵگە مینە دۆزرابوونەوە، تەقێنرانەوە.
ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانی لەناوبردنی تەقەمەنییە نەتەقاوەکان، کار لەسەر لەناوبردن و نەهێشتنی مین و تەقەمەنییە چێنراوەکانى سەردەمى بەعس دەکرێت لە خاکی کوردستان بۆ ئەوەى ئەم خاکە پیرۆزە پاک بکرێتەوە بەم تەقەمەنییە مەترسیدارانە و هاووڵاتیان بێ ترس و مەترسى گەشت و سەیران بکەن.