سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و شاندێكی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی كۆبوونهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی ٢ حوزهیرانی ٢٠٢٢ جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین، پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی (ICRC) کرد.
له كۆبوونهوهیهكدا پەیوەندی دوولایەنە و دەرفەتی هاریکارییەکانیان لە بواری کاروباری میندا تاوتوێ کرا، سەرۆکی دەزگای مین پێشوازی لە هەوڵێکی ڕێکخراوی ناوبراو کرد بۆ دانانی هەرێمی کوردستان لەناو بەرنامەی کاروباری مینی تایبەت بە ڕێکخراوەکەیان، بە تایبەتی لە بواری هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان و یارمەتیدانی قوربانیان.
شاندی ڕێکخراوی خاچی سووریش بەڵێنی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگای مین دا، ئەمەیش بە پێی داواکارییە هەنوکەییەکانی دەزگای مین بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن یارمەتیی زیاتری هاووڵاتیانی کوردستان بدەن، بە تایبەتی لە کەمکردنەوەی هۆکاری ڕووداوەکانی مین و تەقەمەنی .
سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین ئامادەیی دەزگای گشتی کاروباری مین و حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی (ICRC) و گشت ڕێکخراوێکی دیکەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كه ئارەزووی هاریکاریان ههبێت لە پاکكردنەوەی خاکی کوردستان لە مین و تەقەمەنی، بە ئامانجی نەهێشتنی مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لەسەر خاکی کوردستان.