سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لەگەڵ وەفدێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ITF) ی سلوڤینی کۆبۆوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین پێشوازی لە وەفدێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ITF) ئای تی ئێفی سلوڤینی دەکات
ئەمڕۆ ڕێکەوتی١٣/ئازاری٢٠٢٢ی زاینی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ئامادەبوونی عەلی میران بەڕێوەبەری گشتی کاروباری هونەری پێشوازیان لە وەفدێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (ITF)سلوڤینی بە سەرۆکایەتی کاتارینا بەرپرسی پڕۆژەکانی عێراق و سووریا لە شاری هەولێر کرد.
لە دانیشتنەکەدا باس لە باربوو(فەند)کردنی چەند پڕۆژەیەکی مینپاکی بۆ ساڵی٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە هەرێمی کوردستان کرا.
لای خۆیەوە جەبار مستەفا سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ڕێکخراوی (ITF)کرد کە هاوکارو پاڵپشتی بەرنامەی مین دەکەن لە هەرێمی کوردستان ناوبراو تیشکی خستە سەر ڕووبەری پیسبوو لە هەرێمی کوردستان کە بە پاڵپشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی بواری مین نەبێت پاککردنەوەی کاتی زیاتری دەوێت.