سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین لهگهڵ وەفدێکی كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٥/ئازاری٢٠٢٢ی زاینی جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ئامادەبوونی سەلام محمد بەڕێوەبەری گشتی دیوان و عەلی میران بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری هونەری پێشوازیان لە (سپێنسەر فیلدس)سەرۆکی یەکەی ڕامیاری لە كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکی لە هەولێر کرد.
سەرۆکی دەزگا تیشکی خستە سەر کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان و ئەو گیر و گرفتانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە کاتی ڕاپەڕاندنی پڕۆسەی پاکسازی مین،هەروەها ئەو پێداویستییە هەنووکەییانەی پێویستیانە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان و بەگەڕخستنەوەی تیمەکان بە شێوهیەکی کاریگەرتر بۆ وەفدی میوان خستە ڕوو.
لە کۆبوونەوەیەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان بۆ مەبەستی بەرەوپێشبردنی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی باربوو(فەند)کردن بۆ پڕۆژەکانی کاروباری مین.
لە کۆبوونەوەیەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان بۆ مەبەستی بەرەوپێشبردنی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی باربوو(فەند)کردن بۆ پڕۆژەکانی کاروباری مین.
لە کۆتاییشدا سەرۆکی دەزگای مین پاڵپشتییەکانی كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکای لە هاوکاری و فەندکردنەکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین بەرز نرخاند .