له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ٢٧٩٦ پارچه‌ی تەقەمەنی و مین له‌ناوبراون
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگای گشتی کاروباری مین ئاماری سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022 ی خسته‌ڕوو، به گوێره‌ی چالاكیی ده‌زگاكه له ماوه‌ی مانگه‌كانی (کانوونی دووەم و شوبات و ئازار) ی ئه‌مساڵ، (٢٧٩٦)مین و تەقەمەنی و پارچەی نه‌ته‌قیوی پاشماوه‌ی جه‌نگیی له‌ناوبراون كه مەترسیی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتیان، کۆی ڕووبەری پاککراوه‌ش لەو سێ مانگەدا بریتی بووە لە (١٥٦,٦١٥)م٢ و دواتر ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە.
هەرێمی کوردستان ڕووبەری(٧٧٦)کم٢ خاکەکەی بە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییە نەتەقیوەکان پیسکراوە و لەلایەن دەزگای گشتی کاروباری مینەوە بەسەر (٣٥٠٠) ناوچەی مەترسیدار دابەش کراوە و تاكو ئێستاش لەو ناوچانەدا زیاتر لە (١٣٥٢١)هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.