لە قەزای پێنجوێن نیشانەی ناسینەوە بۆ کێڵگە مینەکان دادەندرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی ئاگاداربوونی هاووڵاتیان لە شوێنە مینڕێژکراوەکان و دووربوونیان لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و ڕوونەدانی ڕووداوی نەخوازراوی مین، دەزگەی گشتی کاروباری مین لە قەزای پێنجوێن هێما و نیشانەی ھەمیشەیی بۆ کێڵگە مینەکان دادەنێن، تا لە ڕێگەیەوە ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی بناسرێنەوە و ھاووڵاتییان پارێزراوبن.