لە قەزای چەمچەماڵ دوو کێڵگەی مینڕێژكراو پاککرانهوه
![](/media/11959/282333989_378098827695934_3478091758708459014_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132974173850000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە چاودێریی دەزگهی گشتی کاروباری مین ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین له سلێمانی، دوو زەوی مینڕێژکراو لە قەزای چەمچەماڵ دوای پاککردنەوەیان لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی MAG، ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.
ئەم کێڵگانە دەکەونه گوندی بنگرد لە قەزای چەمچەماڵ و ڕووبەرەکەی ٢١،٦٠٠ م٢ یە و تیایدا ( 30 ) مین و تەقەمەنی جۆراوجۆر دۆزرانهوه و سەرجەمیان پووچەڵکرانەوە، هەروەها کاری پاکسازییەکە لەلایەن ڕێکخراوی MAG ئەنجامدراوە ، دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی پرۆسەی پاکسازی و سەلامەتی تەواوەتی لەلایەن تیمەکانی دڵنیایی و کۆنترۆڵی جۆریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی مینی سلێمانی، ڕادەستی خاوهنهكانیان كرانهوه.