لە پارێزگای دهۆک سەدان مین و تەقەمەنی پووچەڵ دەکرێنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگهی گشتیی کاروباری مین لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری لە سنووری پارێزگاکان لە هەڵگرتنەوە و پووچەڵکردنەوەی سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیانەی بوونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان بهردهوامه، بۆ ئەو مەبەستە لە سنووری پارێزگای دهۆک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی دهۆک ژمارەیەک مین و تەقەمەنی هەڵدەگرێتەوە و لە ناویان دەبات.
لە ناحیەی سەرسەنگ تیمەکانی تەقاندنەوەی تەقەمەنی دەزگهی گشتیی کاروباری مین، دەیان گوللە تۆپ و پاشماوەی جەنگیی نەتەقیوی لهناو برد، هەروەها لە سنووری ناحیەی زاوێتە ژمارەیەک مین و تەقەمەنی پووچەڵ دەکەنەوە و دهگوازرێنهوه بۆ شوێنی سەلامەت، لە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی زیاتر لە (١٤)مین لە جۆری VAR 40، V69 کە مەترسیی بوون لە سەر گیانی هاووڵاتیانی دەڤەرەکە لە ناوبران.