نزیكهی ٨ هەزار له پاشماوهی نهتهقیوی جەنگیی لە ناوبرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگای گشتیی کاروباری مین بەردەوام كار دهكات بۆ لەناوبردنی سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیە جەنگییانەی بوونەتە مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیان و ژینگە و سروشتی خاکی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە لە چاڵاکییەکدا، بە ئامادەبوونی نیازی خالید جێگری سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین و عهلی عهبدولڕهحمان بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین / هەولێر، نزیکەی (٨٠٠٠) هەزار مین و تەقەمەنی جەنگی له چاڵی تەقینەوەی (چۆمبالۆکیان) لە سنووری ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان لە لایەن تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە EOD لەناوبران.
لە وتەیەکیشیدا جێگری سەرۆکی دەزگای مین ( نیازی خالید)، ئاماژەی بە گرنگیی ئەم جۆرە چاڵاکیانه كرد و ڕایگەیاند لە ناوبردنی ئەو مین و پاشماوە جەنگییانە بایەخ و گرنگی زۆری هەیە و ژیانی هەزاران کەسی پێ ڕزگار دەکرێت، هەروەها وتیشی کە بە پێی دواین ئامار لە (60%) ی خاکی کوردستان لە مین و تەقەمەنی جەنگیی پاککراوەتەوە و لە (40%) یش ڕووبەری پیسبوو بە مین، ماوە بۆ پاککردنەوە کە هەوڵەکان لەم ڕووەوە بەردەوامن.
لە ناوبردنی ئەو تەقەمەنیانە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر پاراستن و پاککردنەوەی ژینگە و سروشتی کوردستان و کەمکردنەوەی مەترسی لە سەر ژیان و گیانی هاووڵاتیان.