لە دەڤەری باڵەکایەتی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لەناوبردران
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- تیمەکانی تەقاندنەوە (EOD)ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بەردەوامن لە چالاکیەکانیان لە لەناوبردن و نەهێشتنی مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر.
بۆ ئەو مەبەستە لە کێڵگەی مینی (کارێزان A) لە گوندی مژدێنیان لە قەزای چۆمان، هەریەک لە تیمەکانی مینلابەری (DE1) و (میکانیکەل) کاری تبدا دەکەن و بە هاوکاری رێکخراوی (ITF )ی سلۆڤینیا ٢٢ مین و ٢٠ UXO بە سەرکەوتوی لە تەقینەوەیەکدا لە ناوبردران.

لە لایەکی دیکەشەوە و لە گوندی ناوەندە توانرا ژمارەیەک مین و تەقەمەنی دوای هەڵگرتنەوەیان، بگوازنەوە بۆ شوێنێکی گونجاو بە مەبەستی لەناوبردنیان
تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتی کاروباری مین رۆژانە کاردەکەن بۆ نەهێشتنی مین و تەقەمەنی بۆ ئەو مەبەستە رۆژانە بە دەیان مین و تەقەمەنی پوچەڵ دەکەنەوە و لەناودەبەن.