لە سلێمانی و دهۆک هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر مین و تەقەنی بۆ قوتابییان بەڕێوەچوو
![](/media/16475/313433987_502859718553177_8373276323728331325_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133129067480000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە ڕێگەی تیمەکانی ھۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەکان، لە هۆشیارکردنەوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەردەەامن.
بۆ ئەو مەبەستە لە پارێزگای سلێمانی و دهۆک تیمەکانی دەزگای مین چەندین قوتابخانەیان بەسەرکردەوە و پەیامی هۆشیاری و زانیاری لەبارەی مین و تەقەمەنی بە قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکان درا؛ کە لە میانیدا بە سیمیناری فراوانەوە پەیامەکانی خۆپارێزی لە مین پێشکەش بە ستافی قوتابخانە و قوتابیان دەکرا.

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، ساڵانە بە سەدان هەزار کەس لە ڕێگەی پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە بە جۆر و کەرەستەکانی مین و تەقەمەنی و نزیک نەبوونەوە لێیان ئاشنادەکرێن، بۆ ئەوەی توشی ڕووداوی نەخوازراو نەبن.