لە قادرکەرەم ٤٦٠ مین و تەقەمەنیی جۆراوجۆر لەناوبران
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی و بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم لە سنووری گوندی تاوێربەرز لە ناحیەی قادرکەرەم، توانرا ٤٦٠ مین و تەقەمەنیی جۆراوجۆر لەناوببرێن.
جێگەی ئاماژەیە ئەم پاکسازییە لەسەر داواکاریی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئێم ئەی جی جێبەجێکرا کە تێیدا ١٤٤ مین و ٩٤ تەرەقەی مین و ١٥٦ تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی جۆراوجۆر لەناوبران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی بەردەوامە لە پووچەڵکردنەوە و لەناوبردنی مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ کە لە ماوەی ڕابردوودا زیانی گەورەیان بە خاک و ئاو و سەرمایەی مرۆیی کوردستان گەیاندووە.