لە دهۆک ٧٨ جۆری مین و تەقەمەنی لەنێوبردران
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەزگای گشتی کاروباری مین لە لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لە سەرجەم هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ ئەو مەبەستەش لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مینی دهۆک لە چالاکیەکدا تواندرا بڕی ٧٨ مین و پارچەتەقەمەنی نەتەقیو لەناوببرێت و کۆتایی بەمەترسیەکانیان هێنرا.
لەلایەکی ترەوە لەلایەن تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، لەکێڵگە مینێکی گوندی ئاروزەر لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن، بڕی ٣٤ مینی V69 و ١ مینی VS50 لەگەڵ بڕێک لە مین و UXO ی تر، کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە کێڵگە مینەکان گواسترابونەوە شوێنی مەبەست، بەمەبەستی لەناوبردنیان کە سەرجەمیان لە تەقینەوەیەکدا بەسەرکەوتوانە لەناوبران.
دەزگای گشتی کاروباری مین سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگایانەی لە ئەنجامی پڕۆسەی پاکسازی مین لەلایەن تیمەکانی مینلابەری هەڵیان دەگرێتەوە بۆ نەهێشتنی مەترسیەکانیان لە تەقینەوەیەکدا سەرجەمیان لە ناودەبات.