Skip to the content

کێڵگە مینێک لە شارباژێر پاش پاککردنەوەی ڕادەست بە خاوەنەکەی کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە درێژەی پڕۆسەی پاکسازیی مین لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ سلێمانی بە هاوکاریی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی (MAG) و لیژنەی ڕادەستکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی و نوێنەری ڕێکخراوی MAG لە مەڕاسیمێکدا کێڵگە مینێک دوای پاککردنەوەی لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی، درایەوە خاوەنەکەی.

ئەم زەوییە مینڕێژکراوە بەڕووبەری ٢٦.٠٠٠ م٢ دەکەوێتە گوندی قامیش لە قەزای شارباژێر و بڕی ٤٨ مین و ٤ تەقەمەنی تێدا دۆزراوەتەوە، لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ماگ کاری پاکسازی بۆ ئەنجامدراوە، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی پڕۆسەی پاکسازی و سەلامەتیی تەواوەتی، لەلایەن تیمەکانی دڵنیایی و کۆنترۆڵی جۆری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، بۆ ژیان ئامادەکراوەتەوە.