Skip to the content

تیمەکانی مینلابەری دەزگای گشتیی کاروباری مين ١٢٩مين و تەقەمەنیان پوچەڵ کردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، لە سنوری قەزای چۆمان (۹٠) مین و پارچە تەقەمەنیی جەنگی جۆراوجۆریان لە گوندەکانی (ئێنێ، رایەت، زینوێ و کێڵگە مینی سینانA)، لە ناو بردووە و بەشێکیشیان بۆ کۆگای سەرەکی گواستەوە.

هاوکات تیمەکان مینلابەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مينی سلێمانی و تیمی تەقاندنەوەی EOD، توانیویان (٣٩) مین و تەقەمەنی لە کێڵگەی مینی (خۆرە تاوە سەختە) لە گوندی هاواری ناحیەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە بتەقێننەوە.

لە سنووری قەزای چۆمان، بەشێک لەم پارچە تەقەمەنیانە لە ناو رەز و باخی هاوڵاتیان بوون و لە شوێنی ئاوەدانی و خەڵک نزیکن بوون و تیمەکانی مینلابەر، یەکەمجار مين و تەقەمەنەکانیان بۆ شوێنی دیکە گواستەوە و پاشان پوچەڵیان کردەوە و ژیانی دانیشتوانی ناوچەکە لە مەترسی مين و تەقەمەنییەکان پاراست.

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمدا لە هەوڵ دایە زۆرترین ڕووبەری پیسبوو بە مین و تەقەمەنی پاک بکاتەوە و ژیان و گیانی هاووڵاتیان لە مەترسی مين و تەقەمەنەکانیان بپارێزێت.