لە پارێزگای دهۆک ڕێگایەک بۆ خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە مین پاککرایەوە
هەولێر،ھەرێمی کوردستان(GOV.KRD)- بەهەماهەنگی نێوان دەزگای گشتی کاروباری مین و وەزارەتی پێشمەرگە بە مەبەستی دانانی خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دهۆک، تیمەکانی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی دهۆک هەڵسان بە پاککردنەوەی ڕێگایەکی مینڕێژکراو لە ناحیەی چەمانکێ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
تیمەکانی مینلابەری دهۆک لە ماوەیەکی کەم دا توانییان سەرجەم ڕێگاکە لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی پاکبکەنەوە و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش توانی سەنگەر لەشوێنی مەبەست دابنێت.
لای خۆشیانەوە هێزی پێشمەرگە سوپاسی دەزگای گشتی کاروباری مینی کرد کە هەرشوێنێک پێویست بێت ئەوان پاکی دەکەنەوە و ڕۆژانە خەریکی کاری مینلابەرین لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان.