Skip to the content

ناوچەیەکی مین لە ئامێدی پاککرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/دهۆک سەر بە دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە چالاکییە بەردەوامەکانیدا بۆ لەناوبردنی پاشماوە جەنگییەکان و پاککردنەوەی ڕووبەری پیسبووی پارێزگاکە لە مین و تەقەمەنی، لە گوندی گەلەکا لە قەزای ئامێدی توانرا کێڵگەی مینڕێژکراوی گرێ قائید بەسەرکەوتوویی پاکبکرێتەوە و سەرجەم مین و تەقەمەنییەکانی پووچەڵ بکرێتەوە.

دواتر لە پڕۆسەیەکی سەرکەوتووانەدا توانرا سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنییانە لەناوببرێن و بتەقێنرێنەوە کە ژمارەیان ١٧ مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی بوون.

ئەو کێڵگە مینە مەترسییەکی بەردەوام بوو لەسەر گیانی هاووڵاتیانی سنوورەکە و بە پاککردنەوەی دەتوانرێت بۆ ئاژەڵداری و کشتوکاڵ سوودی لێوەربگیرێت.