دەزگای گشتيی کاروباری مین لە هەوڵی بێوچان دایە بۆ لەناوبردنی پاشماوە جەنگیيە نەتەقیوەکان
بە مەبەستی پووچەڵکردنەوە و نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیيان، دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەری و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە (EOD)، بەردەوام لە هەوڵی بێوچان دان، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیيە نەتەقیوەکان. بۆ ئەو مەبەستە لە چیای قەلەندەرى سنووری ناحیەی مەزنێ، ژمارهيهك مينى دژهكهسى پووچهڵ كردهوه، کە ئاستەنگیان لەسەر ڕێگهی هاووڵاتیيان دروست کردبوو، هەروەها لە گوندی بێخاڵی سەر بە قەزای ڕواندزيش چهند پاشماوەیهكى ديكهى تەقەمەنيی جەنگی گواسترانەوە بۆ کۆگهی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی.
لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش، لەسەر داواکاريی بەڕێوەبەرایەتيی (ئاسایشی گەرمیان)، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنيی نەتەقاوە (EOD)، سەردانی شوێنی "ئاسنفرۆشەکان"یان کرد، لە ناوچەی پیشەسازيی کەلار، بە مەبەستی هەڵگرتن و گواستنەوەی(٦١) پارچە تەقەمەنيی جۆراوجۆر، بۆ شوێنی مەبەست و لەناوبردنیان لە ئایيندەیەکی نزيکدا.
شايانى باسه بۆ زياتر خزمهتكردنى هاووڵاتييان، دهزگاى مين هێڵى گهرميى (١٨٢)ى بێبهرانبهرى داناوه، تاكوو له كاتى پێويست بتوانن پهيوهنديى پێيهوه بكهن.