سەدان مین و پاشماوەی جەنگی لەناو بران
بە مەبەستی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیوو، دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە بە سەدان مین و تەقەمەنی لەناو دەبات.
جهبار مستهفا سەرۆکی دەزگای گشتيى كاروبارى مین ڕایگەیاند: ڕۆژانە لەلایەن تیمەکانی مینلابەری و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی (EOD)، سەدان مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی پوچەڵدەکەنەوە و لەناویان دەبەن و مەترسیيەکانیان بۆ سەر گیانی هاووڵاتيیان کەم دەکەنەوە.
لە کێڵگەمینەکان تیمەکانی مینلابەری ڕۆژانە بهردهوامن لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیش لە هەر شوێنێک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی هەبێت، چارەسەری دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ کۆگهکان، پاشان لە پرۆسەیەکی تەقاندنەوەدا سەرجەمیان لەناو دەبردرێن.
لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەزگای گشتيى كاروبارى مین، چەندین مین و پاشماوەی جەنگی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لەناو بردووە بەو جۆرە:
*لە سنوورى پارێزگهی هەولێر
دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتيیانهوه ئاگهداری تیمەکانی لەناوبردنی تەقەمەنی، له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر کرایەوە، بە هەبوونی ژمارەیەک پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، کە مەترسیيان بۆ هاووڵاتیيان دروست کردبوو، لە نزیک ڕووباری گوندی شاوراوى ناحیەی دیانا، چوار پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی چارەسەر کران و گواسترانەوە بۆ کۆگهی سەرەکيی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر و مەترسیيەکە چارەسەر کرا.
هەروەها لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە هەردوو کێڵگەمینی (مارێن) لەناحیەی حاجی ئۆمەران و کێڵگەمینی (گەروی کوپە) لە قەزای ڕواندز، لە پرۆسەیەکدا زیاتر لە ٦٧ مین و ٩ پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیيهوه سەرجەمیان لەناو بران.
*لە سنووری پارێزگهی سلێمانی
تیمی تەقاندنەوە (EOD) له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی، لە گوندی سۆتکەی شارەدێی سەرچنار، زیاتر لە ٣٤١ پارچە مین و پاشماوەی جەنگی، له ڕێگەی تەقاندنەوەوه لهناوبران. هەروەها لە گوندی باناڵێ لە شارۆچکەی ماوەت، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی، شهش پاشماوەی جەنگيی نەتەقاوەى پووچهڵ كردهوه.
*لە سنووری پارێزگهی دهۆک
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى دهۆک، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا پێنج پارچه لە مین و پاشماوەی جەنگی، لە ماوەیەکی کەمدا پووچهڵ كرانهوه و لهناو بران، کە مەترسی بوون بۆ سەر گیانی هاووڵاتيیان.
*لە سنوورى ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
دەزگای مین لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی گەرمیان، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیاندا لە گوندی (پوقە) گوللەتۆپێکی (150)ملم و لە سنووری ناحیەی پێباز، ژمارەیەک مینی دژەکەسی لە جۆری (Vs 50 و ڤالمارا) لەناو برد، بەو هۆیەوە داوا لە دانیشتووانی سنوورهكه کرا لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان و ڕوونەدانی ڕووداوی نەخوازراو، خۆیان بە دوور بگرن لە کێڵگەمین، تاوەکوو لە لایەن تیمەکانی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری میى گەرمیان، بە تەواوەتی پاک دەکرێتەوە و دڵنیایی دەدرێت لە پاکردنەوەی ئەو کێڵگە مینە لە مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی.
ههروهها دهزگاى گشتيى كاروبارى مين ڕايدهگهيهنێت، هاووڵاتييان له كاتى بينينى مين و تهقهمهنى، ڕاستهوخۆ دهتوانن به خۆڕاييى پهيوهندى به گهرمههێڵى ژماره (١٨٢)ی دەزگای مینهوه بكهن.