دەزگای گشتيی کاروباری مین دەیان زەويی پاککراوه ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکاتەوە
لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگای گشتيی کاروباری مین، بۆ پرۆسەی پاکسازيی مین، لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بە دەیان زەويی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی، ڕادەستی خاوەنەکانیان کراوەتەوە.
لە لێدوانێکدا جه‌بار مسته‌فا، سەرۆکی دەزگه‌ی گشتيى كاروبارى مین ڕایگەیاند: تیمەکانی مینلابەری، ڕۆژانە بەردەوامن لە پرۆسەی پاکسازيی مین و پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکانی هەرێمی کوردستان. خۆشبەختانە تیمەکانمان بەرهەرمی باشیان هەبووە، لە ماوەیەکی کەمدا تواندراوە لە سەرانسەری کوردستان، بە دەیان دۆنم زەويی پیسبوو، دوای پاککردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەکانيان بکرێنەوە، بەو هیوایەی بتوانین ڕۆژێک سەرجەم کێڵگەمینەکان پاک بکەینەوە و کۆتایی بە مین و تەقەمەنی، لەسەر خاکی کوردستان بهێنین. له خواره‌وه‌ش ئاماژه به داتاى كێڵگهپاككراوهكان ده‌كه‌ين:
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی پارێزگای هەولێر:
ليژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، زەویيەکيان بە ناوی (گەردی قیبلە)، لە سنوری ناحیەی پیرانى قەزای مێرگەسۆر، بە ڕووبەری، ٦ هه‌زار و ٦٥٩
مەتر دووجا ڕاده‌ست كرده‌وه. ئەم کێڵگەمینە لەلایەن تیمەکانی دەستی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، بە پاڵپشتيی ڕێکخراوی (ITF)ی سلۆڤینیايى پاک کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی پارێزگای سلێمانی:
لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، كێڵگهمينى (په‌لى كلاشيان)ــيـان، له گوندى چنارى شاره‌دێى سيروان له پارێزگهى هه‌ڵه‌بجه
ڕاده‌ست كرده‌وه. ڕووبەری کێڵگەمینە پاککراوەکە ١٥ پازده هه‌زار و ٩٠٠مەتر دووجایە و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانیيەوە پاک كراوه‌ته‌وه.
لەلایەکی ديكەوە له سنوورى هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى، هه‌ردوو كێڵگهمينى (کانی گۆیژ - کەلاوەکانى کانییەکە)، له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و (زهويى گرده‌ڵ)، له گوندى بێماواى شاره‌دێى گه‌رمك، به ڕووبه‌رى ٤١ هه‌زار و ٣٦١ مه‌تر دووجا، ڕاده‌ست كرانه‌وه.
هه‌ر له پارێزگهى سلێمانى، هه‌ردوو كێڵگهمينى (كهرگهمل و دێيه كۆنه‌كه) له شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌نديخان، به ڕووبه‌رى ٥٦ هه‌زار مه‌تر دووجا ڕاده‌ست كرانه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی پارێزگه‌ی دهۆک:
تیمی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان، لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک، لە ناحیەی فایدە و کۆمەڵگەی دۆمیز، دوو شهڕگهيان به ڕووبه‌رى ١٨٤ هه‌زار و ٦٥٩ مه‌تر دووجا، دواى پاككردنهوهيان، ڕاده‌ست كرانه‌وه، جێى باسه له هه‌ردوو شه‌ڕگه ٤٣٨ پارچه مين و ته‌قه‌مه‌نى له‌ناوبراون.
لەلایەکی ديكه‌وه، لە سنووری قەزای شێخان زیاتر لە ١٥١ دۆنم زەويی پیسبوو بە ڕووبەری ٣٧٧ هه‌زار و ٧٧٦ مه‌تر دووجا، دوای پاککردنەوەی، ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە و تواندرا هه‌زار و ٥٠ مین و تەقەمەنی بدۆزرێنه‌وه و لەناو ببرێن.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی گەرمیان:
بەمەبەستی ڕادەستکردنەوەی کێڵگە مینی(ڕەبایە ڕۆنە و سێ ناوچەی شهڕگە) لە گوندی (تیلەکۆ)، دواى پاککردنەوەی لە مین و تەقەمەنی، ڕادەستی ئەنجومەنی گوندی ناوبراو کرایەوە.