Skip to the content

لە پارێزگه‌ی دهۆک سەدان مین و تەقەمەنی لەناوبران

لە درێژەی كار و چالاكييه‌كانى لەناوبردنی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیيەکان، دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە پارێزگه‌ی دهۆک ٥٣٠ مین و تەقەمەنی، لە پرۆسەیەکی تەقاندنەوەدا لەناوبرد.
لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین، لە سنووری پارێزگه‌ی دهۆک، سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیيانەی لە کێڵگەمینەکان هەڵگیرابوونەوە، لەلایەن تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆکه‌وه‌، لە پرۆسەیه‌کی سەرکەوتووانەدا لەناوبران.
جێگەی ئاماژەیە مین و تەقەمەنیيەکان سەرجەمی مێژوويەکەیان بۆ سەردەمی ڕژێمی پێشووی عێراق دەگەڕێتەوە. لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەزگاى مينه‌وه‌ پوچەڵکراونەتەوە.