Skip to the content

لە پارێزگه‌ی سلێمانی پێنج کێڵگەمین دوای پاککردنەوەيان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانه‌وه‌

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان، پێنج پارچەزەوی، کە پێشتر کێڵگەمین بوون بە ناوەکانی (بابەشەمس - کونەگورگ - جێ مەکینەکە - شیوی لالۆمەڕی - زەوی سەلیم پەلی کەوەڵ) لە شارەدێی (زەلان)ى شارۆچکەی چوارتا، ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كانيان كرانه‌وه‌.
ڕووبەری سەرجەم کێڵگەمینە پاککراوەکانیش ١٤٩ هه‌زار و ٨٣٤ مەتری دووجایە و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانی و ڕێکخراوی کۆمەڵەی ئامۆژگاريی مین (MAG) ەوە پاک کراونەتەوە.
دەزگای گشتيی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی، بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانی مینلابەریيه‌وه‌ خەریکی پاککردنەوە و لەناوبردنی مین و تەقەمەنین و بە دەیان زەويی پیسبوویان پاک کردووه‌تەوە هەزاران مین و تەقەمەنیشیان لەناو بردووە.