ئەنجومەنی کارگێڕی دەزگه‌ی گشتيی کاروباری مین لەسەر پرسی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ده‌زگه‌كه کۆدەبێتەوە
ڕۆژى سێشه‌ممه ١١ى حوزه‌يرانى ٢٠٢٤، بە سەرۆکایەتيی جه‌بار مسته‌فا، سەرۆکی دەزگه‌ی گشتيی کاروباری مین و بە ئامادەبوونی نیازی خالید، جێگری سەرۆکی دەزگه و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیيەکانی دەزگه‌ی گشتيی کاروباری مین لە سنووری پارێزگه‌کان و ئیدارە سەربەخۆکان، کۆبوونەوەی ئاسایيی ئەنجومەنی کارگێڕی لە بینای سەرۆکایەتيی دەزگه‌ی مین لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كيی كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن بوو له ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ده‌زگه‌ی گشتيی كاروباری مین له كاتی به هه‌میشه‌ییكردنیان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ده‌زگه‌ی مین جه‌ختى كرده‌وه له‌كاتی به‌هه‌میشه‌ییكردنیان پێویسته ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندیی گرێبه‌سته‌كانی ده‌زگه‌ی گشتيی كاروباری مین بكرێت.