ده‌زگه‌ی گشتيی كاروباری مین هه‌زاران مه‌تر زه‌وی پیسبوو به مین و ته‌قه‌مه‌نی نیشانه‌ڕێژ ده‌كات
به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی زياترى هاووڵاتیيانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ترسیه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی و نزیكنهكهوتنهوهی خه‌ڵك له ناوچه پیسبووه‌كان به مین و ته‌قه‌مه‌نی، ده‌زگه‌ی گشتيی كاروباری مین ده‌یان هه‌زار مه‌تر زه‌وی به هێمای سێگۆشه‌ی سوور نیشان ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا جه‌بار مسته‌فا، سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتيی كاروباری مین ڕایگه‌یاند: نیشانه‌ی كێڵگهمینهكان له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له شوێنی خۆیان نه‌ماون یاخود له‌ناو چوون، بۆیه بۆ دیاریكردنی سنوور و ناسینه‌وه‌ی ناوچه مه‌ترسیداره‌كان، ئه‌و كێڵگهمینانهی كه پێویست بكات، ده‌زگه‌ی گشتيی كاروباری مین له هه‌وڵدایه دووباره نیشانيان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیيان و گه‌شتیاران، شوێنه مه‌ترسیداره‌كانیان له‌لا ڕوون بێت و نزیكی نه‌كه‌ونه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بۆ شاخڕه‌وی و گژوگیا به‌هارییه‌كان ڕوو له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ن، كه به‌داخه‌وه ساڵانه به‌شێك له قوربانیيانی مین و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌وانن كه ده‌بنه قوربانی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتيى كاروبارى مین گوتیشی: بۆ پاراستنی گیانی گوندنشینان و ئاژه‌ڵه‌كانیان، تیمه‌كانی ده‌زگه‌ی مین له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار مه‌ترى نیشانه‌ڕێژ كردووه و پرۆسه‌كه‌ش له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ڕێگه‌ی تیمه‌كانی هۆشیاركردنهوهوه، به‌رده‌وام ڕێنمایی به دانیشتووانی نزیك ناوچه پیسبووه‌كان ده‌درێت و داوایان لێ ده‌كرێت پارێزگاری له نیشانه‌كانی ده‌زگه‌ی مین بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری پاكسازيی مین ئاسانتر بكرێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران كێڵگهمین له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی گشتيی كاروباری مین تۆماركراوه و ڕۆژانه به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی مینلابه‌ری دهزگهوه كاری پاكسازيی مینی بۆ ده‌كرێت.