لەناوبردنی مین و پاشماوەی جەنگی لەلایەن دەزگای گشتيی کاروباری مین بەردەوامە
لە درێژەی بەردەواميی پرۆسەی پاکسازيی مین لە سەرتاسەری کوردستان، دەزگای گشتيی کاروباری مین، ڕۆژانە بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقاوە لەناودەبات و مەترسیيەکانیان بۆ سەر گیانی هاووڵاتيیان ناهێڵێت.
بۆ ئەو مەبەستە بهڕێوهبهراتييهكانى سهر به دهزگاى گشتيى كاروبارى مين له شار و شارۆچكهكان چهندين چالاكييان ئهنجام داوه، بهو شێوهيهى خوارهوه:
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی پارێزگهی هەولێر:
لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی پارێزگهی هەولێر و لە سنوری قەزای مێرگەسۆر، لە چالاکیيەکی لەناوبردندا، لە کێڵگەمینی (سەری قەلەندەر)، لە چیای قەلەندەر سهت و ٩٥ مین لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنيی نەتەقاوە، سەرجەمیان بەسەرکەوتوويی لەناوبران، هەروەها لە کێڵگەمینی (گەرووی بازداران) لە گوندی "بێسترێ"ى سەر بە قەزای مێرگەسۆر، شهش مینی دژەکەسی، لە جۆری ڤاڵمارا (V69)، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنيی نەتەقاوە (EOD)، بەسەرکەوتوویی لەناوبران.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانى:
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانييش، لە کێڵگەمینی (شێخە کوژراو B) لە قەزای پێنجوێن، پهنجا و سێ مینى لە جۆری ڤاڵمارا (V69) لهناوبرد، لهگهڵ لەناوبردنی سەدان پاشماوەی جەنگيی ديكه، کە لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین هەڵگیرابوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک:
لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی دهۆک، لە سنوری قەزای سەرسەنگ، ژمارەیەک مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقاوە، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی، سەرجەمی لە پرۆسەیەکی سەرکەوتووانەدا لەناوبران.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی گەرمیان:
لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی گەرمیانیش ژمارەیەک گوللەهاوەن، دوای پووچەڵکردنەوەیان لەلایەن تیمەکانی مینلابەرهوه، سەرجەمیان لەناوبران.
شايانى باسه گهرمههێڵى ژمارە (۱۸۲) تایبەته بە دەزگای گشتيی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیيان دەتوانن بێبەرانبەر پەیوەندی پێوە بکەن و دهزگاكه لە هەبوونی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی ئاگهدار بكهنهوه.