سێ زەويی مینڕێژکراو دوای پاککردنەوەیان ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانه‌وه
جه‌بار مسته‌فا، سەرۆکی دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە لێداونێکدا گوتی: لە درێژەی هەوڵەکانمان بۆ پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکان لە مین و تەقەمەنی، لەلایەن تیمەکانی منیلابەری بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی مینی هەولێر، لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سێ کێڵگەمین دوای پاککردنەوەيان لە مین و تەقەمەنی، ڕادەستی خاوەنەکانیان كرانه‌وه.
کێڵگەمینی (مارێن) لە قەزای چۆمان و لە گوندی ئاڵانە بە ڕووبەری ٢٥ هه‌زار و ٩٣٥ مه‌تردووجا پاک کرایەوە ، کە ١١٤ مینی دژەکەسی و ژمارەیەک پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی تێدا دۆزایەوە. هه‌روه‌ها کێڵگەمینی سەرگۆر لە ناحیەی حاجی ئۆمەران و گوندی زینوە، بە ڕووبەری پێنج هه‌زار و ٧٩٥ مه‌تردووجا، كه نۆ مينى تێدا دۆزرايه‌وه و له‌ناوبران.
کێڵگەمینی گەروکوپە لە گوندی بێخاڵی سەر بە قەزای ڕواندز بە ڕووبەری ٥٥ هه‌زار و ٨٢١ مه‌تردووجا پاك كرايه‌وه و سه‌ت و يه‌ك مينى دژه‌كه‌سىله جۆرى ڤالماره (V69) و ژمارەیەک پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی تێدا دۆزانەوە و لەناو بران .