دهزگاى گشتيى كاروبارى مين له پاككردنهوهى ناوچه مينڕێژكراوهكان بهردهوامه
لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بۆ پاککردنەوەی تەواوی خاکی هەرێمی کوردستان، دەزگای گشتيی کاروباری مین، ڕۆژانە لەلایەن تیمەکانی مینلابەرییەوە، بەردەوامە لە پاککردنەوەی کێڵگەمینەکان.
بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی ڕادەستکردنەوە، پارچە زەوییەکى پاككراوهيان به ناوى (جادهى لاوهكيى سهت مهترى)، له سنوورى پارێزگهى سلێمانى، ڕادهست كردهوه، کە پێشتر شەڕگە بووە، کە بەهۆی نزیکی له ناوچەی دانیشتووانهوه، مەترسیيەکی بەردەوام بوو لەسەر گیانی هاووڵاتيیان.
جێگەی ئاماژەیە ڕووبەری شەڕگە پاککراوەکە ۱۵ هەزار مەتر دووجایە و لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی سلێمانیيەوە پاک کراوەتەوە.