دەزگای گشتيی کاروباری مین چهندين تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە ڕێگە سەرەکیيەکان دادەنێت
بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتيیان و پاراستنیان لە مەترسیيەکانی مین، دەزگای گشتيى كاروبارى مین، دەیان تابلۆی ئاگهدارکردنەوە و هۆشیاری لە ڕێگە سەرەکیيەکانی سنووری پارێزگهی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دادەنێت.
جهبار مستهفا، سەرۆکی دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیارکردنەوە, بە هاوکاريی ڕێکخراوی کۆمیتەی خاچی سوری نێونەتەوەیی (ICRC)، بە مەبەستی پاراستنی هاووڵاتيیان لە مەترسییەکانی مین و پاشماوەی جەنگی، چهندان تابلۆی هۆشیارکردنەوهيان له شاڕێكان داناوه، تاوهكوو هاووڵاتييان له ناوچه مهترسيدارهكان خۆيان به دوور بگرن.