سێ کێڵگەمین دوای پاککردنەوەيان ڕادەستی خاوەنەکەی کرانه‌وه
لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتيیان و پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی، دەزگای گشتيی کاروباری مین، لە پاککردنەوەی کێڵگەمینەکان به‌رده‌وامه، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان، لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى گەرمیان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیەی شێخ تەویل،سێ کێڵگەمین به ڕووبه‌رى (٨٨،٠٠٠) هه‌شتا و هه‌شت هه‌زار مه‌تر دووجا، ڕادەستی ئەنجومەنی ناحیەکە کرانه‌وه. لە ئێستادا تەنها یەک کێڵگەمین لە سنووری ئه‌و ناحيه‌يه ماوه، بە پاککردنەوەی ئەو کێڵگەمینە، ناحیەکە بە تەواوەتی لە مین پاک دەبێتەوە.
جێگه‌ى ئاماژه‌يه ڕێكخراوى (ITF)ى سلۆڤينى، به دابينكردنى هۆيه‌كانى گواستنه‌وه، هاوكارى تيمه‌كانى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين بووه له پاككردنه‌وه‌ى كێڵگه‌مينه‌كان.