بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر ژمارەیەک مین و تەقەمەنی پووچەڵ کردەوە

له درێژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی، کە لەسەر ڕێگە و نزیک شوێنە گەشتیارییەکان بوون، پووچەڵ کردەوە. تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیيەکە، لە چوار ئەرکدا له ناحیەكانى شێروان مەزن، پیران و دیانا، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی پووچەڵ کردەوە. پاشان گواسترانەوە بۆ کۆگه، بە مەبەستی لەناوبردنیان.
جێگەی ئاماژەیە هاووڵاتييان له كاتى پێويست و هه‌بوونى مين و ته‌قه‌مه‌نى، ده‌توانن په‌يوه‌ندى به گه‌رمه‌هێڵى ژماره ١٨٢ی دەزگای گشتيی کاروباری مینه‌وه بكه‌ن.