دوو كێڵگه‌ى مين دواى پاككردنه‌وه‌يان ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كانيان كرانه‌وه

ڕۆژى دووشه‌ممه ٢٨ى نیسانی ٢٠٢٥، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى دهۆک، بە هاوکاريی ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی ئامۆژگاريی مین (MAG)، لە سنووری شارۆچكه‌ى شێخان، کێڵگەمینێک بە ڕووبەری ٢٠٦ هەزار مەتر دووجا دوای پاککردنەوەی، ڕادەستى خاوه‌نه‌كه‌ى کرایەوە. لەو کێڵگەمینە نزيكه‌ى دوو سه‌ت مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو دۆزرانەوە و سەرجەمیان لەناوبران.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه ليژنه‌ى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى كێڵگه‌مينه‌كان له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى سلێمانی، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی له شاره‌دێى قه‌ره‌هه‌نجير، زەوییەک کە پێشتر کێڵگەمین بووه، دواى له‌ناوبردنى سه‌رجه‌م مين و ته‌قه‌مه‌نييه‌كانى ناوى و پاككردنه‌وه‌ى، ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى كرايه‌وه.
شايانى باسه دەزگای گشتيی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمدا هەوڵەکانی چڕکردوونه‌تەوە بۆ نەهێشتنی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، لەپێناو پاککردنەوەی خاکی هەرێمی کوردستان له مین و تەقەمەنی.