دەزگای گشتيى كاروبارى مین لە شارۆچكهى سیدەکان و ناحیەی دیانا دەیان مین و تەقەمەنی لەناوبرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ى نيسانى ٢٠٢٥، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنيی نەتەقاوەى بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، لە دوو ئەرکی جیادا لە کێڵگەمینەکانی چیای گۆڕەزى ناحیەی دیانا و گوندی (مجێسەر)ى قەزای سیدەکان، لە پرۆسەیەکی سەرکەوتوودا (٨٢) هەشتا و دوو مین و (١٢) پاشماوەی جەنگیيان لەناوبرد و تەقاندیانەوە.
دەزگای گشتی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمدا هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگیيەکان چڕکردووهتەوە، کە مەترسیيەکی بەردەوامن بۆ سەر گیانی هاووڵاتیيان، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژانە لە ڕێگەی تیمەکانهوه بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان و تا ئێستاش بە هەزاران مین و پاشماوەی جەنگیيان لەناوبردووە.